خولی فرۆشی ڕووبەڕوو
ڕاهێنەر: گەشتیار غەریب
ئەو کەسانەی ئەم خولە گونجاوە بۆیان: فرۆشیاری ناو دوکان، کارمەندی فرۆش،
ماوەی خول: ١٢ کاتژمێرە کە لە ٣ ڕۆژدا دەوترێتەوە.
کاتی خول خوێندن: ١٣،١٤ و ١٥ ی مانگی ٧ لە کاتژمێر ٢:٣٠ بۆ ٧
شوێنی خول: شاری سلێمانی
پڕۆگرامی فرۆشی ڕووبەڕوو
سوپایەک لە کڕیاری ڕازی دروست بکە تا بزنسەکەی بەردەوام گەشە بکات
١. چی بکەین تا کڕیارەکان زۆر خێرا متمانەمان پێ بکەن و بەرهەمەکەمان بکڕن؟
٢. چی بکەین تا قەیران کاریگەری نەکاتە سەر بزنسەکەمان و لە ناو قەیرانیشدا لەگەشە نەوەستین؟
٣. بۆچی هەندێک لە ڕکابەرەکان لەگەڵ ئەوەی لە ئێمە شارەزاییان کەمترە، بەڵام فرۆشیان زیاترە؟
٤. چۆن وەڵامی پرسیارە سەختەکانی کڕیار بدەینەوە و هێزی معامەلەکە بگرینە دەست؟
سوودەکانی بەشداریکردن لەم خوولەدا
١. فێردەبیت چۆن کڕیارەکان دەگەن بە بڕیاری کڕین و دەتوانیت بڕیاری کڕینەکەیان پێ ئاسانتر بکەیت.
٢. متمانەبەخۆبوونت زیاددەکات و وەک فرۆشیارێک باشتر بڕوا بە خۆت دەکەیت بەرهەمەکەت بفرۆشیت.
٣. هەڵەکانی خۆت دەدۆزیتەوە لە فرۆشتندا و باشتر دەتوانیت زاڵببیت بەسەریدا.
٤. کڕیاری ڕازی لە خۆت کۆدەکەیتەوە و بەردەوام کڕیارەکان پشتیوانی بزنسەکەت دەکەن.
سەربەشەکانی خولی فرۆشی ڕووبەڕوو
فرۆشتن چییە؟
فێردەبیت چۆن وا بکەیت کڕیار متمانەی بە تۆ هەبێت و بەرهەمەکەی لە بزنسەکەی تۆدا بکڕێت.
کڕین چییە؟
فێردەبیت چی وا دەکەیت کڕیارەکان بگەن بە بڕیاری کڕین و هەستەکانیان بهێنیتە ناو معامەلەکەوە و بە ئاسانی هەستیان کۆنتڕۆڵ بکەیت.
فرۆشیاری باش کێیە؟
فێردەبیت فرۆشیاری باش ئەو کەسەیە کە دەتوانێت ڕاوێژی کڕین بدات بە کڕیارەکە و ڕزگاری بکات لە سەرلێشێواوی لە کڕینی بەرهەمەکەی.
زاڵبوون بەسەر بیرکردنەوە خراپەکانی کڕیار:
- بیرکردنەوەی یەکەم: فرۆشیارەکان فێڵبازن
- بیرکردنەوەی دووەم: فرۆشیارەکان تەنها قازانجی خۆیانیان بۆ گرنگە.
- بیرکردنەوەی سێیەم: فرۆشیارەکە بەقەد من شارەزا نییە
- بیرکردنەوەی چوارەم: فرۆشیارەکە دەیەوێت بەرهەمەکەم بەسەردا ساخ بکاتەوە.
٥ قۆناغەکەی فرۆش
متمانەسازی
پرسیارکردن
دڵنیابوونەوە
پێشنیارکردن
وەڵامی بیانووەکان
ئەگەر بە باشی نەزانیت بفرۆشیت ٣ کێشەت بۆ دروست دەبێت:
کێشەی یەکەم: کەمیی داهات
هەر بزنسێک فرۆشی کەم بوو، داهاتی بزنسەکەش کەم دەبێت و بزنسەکە تووشی قەیران دەبێت، چونکە پارەی پێ نابێت بۆ ئەوەی بەرهەمی نوێ بهێنێت، ڕیکلامی کاریگەر بکات، کارمەندی باش وەربگرێت و هەندێکجار خەرجییە سەرەتاییەکانی بزنسەکەش بە ئاسانی دابین ناکرێن.
کێشەی دووەم: بە فیڕۆچوونی ڕیکلامەکانت
ئەگەر باشترین ڕیکلامی دونیاش بکەیت، کاتێک کڕیار دێتە شوێنەکەتەوە پێویستی بە فرۆشیارێکی کارامە هەیە تا بتوانێت بەرهەمەکەی پێ بفرۆشێت. ئەگەر فرۆشیارێکی باشمان نەبوو، ئەوا یان ناکڕێت و دەڕوات، یان دەیکڕێت بەڵام بە ناڕەزایی دەڕوات و دواتر بە خراپە باسی بزنسەکەی ئێمە دەکات و زیان دەدات لە بڕاندی بزنسەکەمان و شوێنگەی بزنسەکەمان لای جەماوەر کەم دەکاتەوە.
کێشەی سێیەم: ناتوانیت بزنس گەورە بکەیت
دەبێت بزانیت ئەگەر بزنسێک گەورە نەبێت بچووک دەبێتەوە. بزنس ناتوانێت لە یەک قەبارەدا بوەستێت بەردەوام دەبێت بە ئاڕاستەیەکدا بڕوات. کاتێک فرۆشیاری باشمان نەبێت، فرۆشی باشمان نابێت و ئەمەش وا دەکات بزنسەکەمان بچووک ببێتەوە و لە داهاتوودا ناچار بزنسەکە لاببەین و بیر لە کارێکی تر بکەیەوە. لەم چەند ساڵەدا چەندین ڕاوێژمان هەبووە بۆ کەسانێک کە لە ٧ بۆ ٢٠ ساڵ بووە خاوەنی بزسێک بوون و دواتر بزنسەکەیان لابردووە و بیانووی ئەوەیان هەبووە لە کۆتاییەوە بازاڕەکە خراپ بووە و کڕیارمان نەماوە و ناچار بووین بزنسەکەمان لاببەین.
بۆچی خۆمان فێری فرۆشتن نەبین و خول بخوێنین؟
بژاردەی ئەوەی خۆت هەوڵبدەیت بە تاقیکردنەوە و کاتێکی زۆر فێری فرۆش ببیت، بیرۆکەیەکی باش نییە. چونکە کاتێکی زۆرت دەوێت تا خۆت فێردەبیت و بەم کاتەش پارەی دەیان خول لەدەست دەدەیت. واتا: ڕەنگە بە تەکنیکێکی فرۆشتنی ناو خولەکە، پارەی هەموو خولەکە بەدەست بهێنیتەوە.
ئایا دەتوانم بە ڤیدیۆ خۆڕاییەکان فێری فرۆش ببم؟
ڤیدیۆ خۆڕاییەکانی فرۆشتن شتێکی باشن، بەڵام هەرگیز وەک ئەوە نابن کە تۆ بێیتە خولێکی کردارییەوە و ڕاهێنان بکەیت و وەڵامی پرسیارەکانت بدەنەوە.
کێشەی ڤیدیۆ خۆڕاییەکان ئەوەیە کە هەڕەمەکین و لە سفرەوە تا کۆتایی باسی فرۆشتن ناکەن، هەروەها ناتوانیت وەڵامی پرسیارەکانت دەست بکەوێت لە ڤیدیۆکانەوە.
ڕاهێنەری خولی فرۆشی ڕووبەڕوو کێیە؟
گەشتیار غەریب، ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری بواری فرۆش و بزنسە و تا ئێستا سەدان بەشداربوو هاتوونەتە خولەکانییە و فێری فرۆش بوون.گەشتیار غەریب نووسەری ٨ کتێبە لەسەر فرۆشتن.
ڕاوێژ و خوولی بۆ دەیان کۆمپانیای هەولێر و سلێمانی هەبووە.سەدان ڤیدیۆی لەسەر فرۆشتن هەیە لە سۆشیاڵمیدیاکانی وەک (ئینستاگرام، یوتوب و فەیسبووکدا).
فیدباکی بەشداربووانی پێشترمان
بەڕاستی خولێکی نایابە، دەستخۆشی لە مامۆستا گەشتیار دەکەم، جێگای شانازی و ڕێزە. دووبارە سوپاس بۆ خولەکە🙏
میڤان ئەحمەدخولێکە پڕ لە تەکنیکی سەرنجڕاکێش و ناوازە. دوای خولەکە دەزانیت چەندین جار پارەت بەفیڕۆ داوە بەهۆی نەزانینی ئەم تەکنیکانەوە.
کۆسرەت عەبدولکەریمشاهێدییەک لەسەر خولەکانی مامۆستا گەشتیار. ئەو زانیارییانەی لە خولەکانی مامۆستا گەشتیار دەدرێت بە بەشداربوو، چەندین بەرامبەر زیاترە لەو پارەیەی دەدرێت بە خولەکە. هیوادارم ئەوانەی لە فرۆشدان بەشداری خولەکانی بکەن و دواتر بەراوردی فرۆشی خۆیان بکەن لە پێش خوولەکە و دوای خولەکەدا. من دڵنیام دوای ئەم خولە فرۆشیان دوو بەرامبەر و زیاتریش سەردەکەوێت.
کەمال کوردیبڕوا بکەن چەند ساڵ ئەزموونم هەیە لە کارکردن و کۆمپانیا و مارکێتینگ، بەڵام هێندەی خولی هونەری معامەلەکردن کاریگەری نەبووە لەسەرم. بەڕاستی زۆر جیاواز بە شێوەیەکی ئەکادیمی تەکنیکی معامەلەکردن باسدەکرێت لەم خوولەدا. سەرکەوتوو بن.
هاوکار مەلا عومەرخولی فرۆشی ڕووبەڕوو بۆ کێ گونجاوە؟
ئەم خولە تایبەتە بەو بزنسانەی کە کڕیار سەردانیان دەکات، تایبەتتر دەتوانین بڵێین گونجاوە بۆ:
خاوەنکارەکان: چونکە بە دوای کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بزنسەکەوە و فێرکردنی کارمەندەکانەوەن.
کارمەندانی فرۆش: چونکە دەیانەوێت فرۆشێکی بەرزیان هەبێت و لە بزنسەکاندا بۆ ماوەی درێژ بمێننەوە.
عەقاراتەکان: خولەکە بۆ عەقارات زۆر گونجاوە و لە هەموو گروپەکانی ڕابردووماندا لانی کەم بەشداربوویەکمان هەبووە کە لە پیشەی عەقاراتدا بووە.
مۆبێلیاتەکان: زۆر گونجاوە، چونکە کڕیارەکان پرسیاریان هەیە و بە ئاسانی ناگەن بە بڕیاری کڕین.
ئەم خولە بۆ چ فرۆشێک نابێت؟
ئەم خولەی ئێمە تەرکیزی لەسەر فرۆشی ڕووبەڕووە و بۆ فرۆشی ئۆنلاین گونجاو نییە. هەروەها تایبەت نییە بە مەندووبەکان.
بەڕاستی چێژم وەرگرت لەو چەند سەعاتەی لە خولەکەتان ئا.ادەبووم، دوای نزیکەی ٨ مانگ وەکو ئەوەیە هەفتەی ڕابردوو خولەکە کۆتایی هاتبێت. هێشتاش زۆرترین زانیاریی خولەکەم لەبیر ماوەتەوە.
هاروون نەوزاد