تەنها بەتواناکان بیخوێننەوە

3.9
(15)

تەنها بەتواناکان بیخوێننەوە👇👇

من زۆر بەتوانام، بەڵام هەستدەکەم ئاستی ژیانم کەمترە لە تواناکانم!!!

سەیر ئەوەیە:
زۆرینەی ئەوانەی کەسانی بەتوانان تووشی ئەو گرفتە دەبن، ژیانیان گەشەی زۆری نەکردووە.

بۆچی وایە؟
چونکە توانا زۆرەکەیان لەسەر 1 بوار چڕ نەکردووەتەوە.

ئەگەر تۆ لەو بەتوانایانەیت، ئەوا ئەم نموونە بهێنە خەیاڵت👇👇

خۆر بەو گەرمیەی خۆی دەدات لە زەوی، زەوی گەرم دەکات، بەڵام نایسووتێنێت.

بۆچی؟

چونکە گەرمییەکەی نادات لە 1 پارچەی زەوی، دەیدات لە هەموو زەوی بەجارێک.

ئەگەر زەڕەبینێک بخەینە بەر خۆرەکە و تیشکی خۆرەکە لەسەر کاغەزێک چڕبکەینەوە. چی ڕوودەدات؟
لە چەند چرکەیەکدا کاغەزەکە دەسووتێنێت😮😮

تواناکانی تۆ وەک ئەو خۆرەن.

پرسیار: زەڕەبینەکە چییە؟
وەڵام: زەڕەبینەکە بریتییە لەوەی بوارێک دیاری بکەیت و بەردەوام کاری تێدا بکەیت.

بەو جۆرە دەبیتە باشترینی ناو 1 بواری دیاریکراو…

بڕیار لای خۆتە، وەک خۆرەکە تواناکانی خۆت بە فیڕۆ دەدەیت، یان لە لەبوارێکدا چڕدەبیتەوە و زەڕەبینی سەرکەوتن بەکاردێنیت بۆ تواناکانت.

✍️ گەشتیار غەریب

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.9 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 15

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *