بەدەستهێنانی بزنسێکی سەرکەوتوو پێویستی بە پابەندبوونە بە بنەماکانی بەڕێوەبردن، چاودێریکردنی وردی ئەدای کارکردن، هەروەها بیرکردنەوەی داهێنەرانە، گرنگیدان بە کڕیاران و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕ؛ کەواتە بە کورتی بۆ بەدەستهێنانی بزنسێکی سەرکەوتوو پێویستە گرنگی بەم خاڵانە بدەین:
-
کوڵتی
گرنگیدان بە باشترکردنی کواڵتی کاڵا، دیکۆری دوکان، ئاستی مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار هەروەها شێوازی بەڕێوەبردنی پەیج و پاکێجینگ (خزمەتگوزای)، هەموو ئەمانە دەتوانێت سوودێکی کێبڕکێ بۆ بزنسەکەت دروست بکات. هەروەها ئاستی ڕەزامەندی کڕیاران باشتر دەکات و متمانە بۆ بزنسەکەت دروستدەکات و کڕیارەکان ڕادەکێشێت.
-
بازاڕی ئامانج
تێگەیشتنێکی ورد لە پێداویستی و کێشەکانی بازاڕی ئامانج یارمەتی بزنسەکە دەدات کە بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانی بەپێی ئەو ڕێکبخات. بۆیە دروستکدنی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ کڕیارەکانت وادەکات بتوانیت ئاسان لە گرفت و کێشەکانیان تێبگەیت و دۆزینەوەی چارەسەریش بۆ ئەو گرفتانە بەدڵنیاییەوە سوودێکی زۆری دەبێت لە دووبارە هێنانەوەی کڕیارەکانت.
-
بەبازاڕکردن (مارکێتینگ)
بەکارهێنانی شێوازی کاریگەرانەی ڕیکلامی ئامانجدار یارمەتی بینەر دەدات بۆ ناسینەوەی بزنسەکەت. هەروەها بەبازاڕکردن دەتوانێت بزنسەکە بەرەو سەرکەوتن ببات بۆ ڕاکێشانی کڕیاری نوێ و زیادکردنی ناساندنی براند.
-
بەڕێوەبردن
پلانی دارایی ورد، کۆنترۆڵکردنی تێچوو، بەڕێوەبردنی ورد و کارایی سەرچاوە داراییەکان زۆر گرنگن بۆ بنیاتنانی بزنسێکی سەرکەوتوو.
-
گرنگیدان
باشترکردنی ئەزموونی کڕیار لەگەڵ کاڵاکانت و گرنگیدان بە پێداویستی و چاوەڕوانییەکانیان و فیدباکی باشی ئەوان لەسەر کاڵاکانت یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتن لە بزنسدا.
بە گشتی بۆ ئەوەی بزنسێکی سەرکەوتوو بەدەستبهێنیت، پێویستە پێشکەوتنی بەردەوام و گونجاو لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕدا بە شێوەیەکی زیرەکانە و بە داهێنەرانە و ورد ئەنجامبدەیت. بۆیە پێویستە خاوەنکارەکان ئاگاداری خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان بن و هەوڵی باشترکردنی بدەن.
داواکردنی کتێبەکانمان
ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان