بۆچی کڕیار جێتدەهێڵێت؟

3.9
(9)

 

زۆربەی بزنسەکان بە خەرجکردنی هەوڵ و پارەیەکی زۆر لە ڕیکلام و سپۆنسەر و فلێکس و بزنسکارد و یەک دونیا شتی دیکە توانیویانە کڕیار بۆ بزنسەکەیان ڕابکێشن؛ بەڵام دوای ماوەیەک ئەو کڕیارانەی بەو زەحمەتییە زۆرە کۆیانکردووەتەوە جێیاندەهێڵن. ئەمڕۆ پێکەوە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین. لەگەڵمانبن.

 

بەپێی ڕاپرسییەک، ئاماری هۆکارەکانی جێهێشتنی کڕیاران بەم جۆرەیە:

1%ی کڕیارەکان دەمرن.

3%یان شوێنی نیشتەجێبوونیان دەگۆڕن و چیتر دەستڕاگەیشتنێکی ڕاستەوخۆیان بۆ بزنسەکەت نییە و پێیان باشە لە شوێنێکی نزیکترەوە بکڕن.

5% هاوڕێیەتی نوێ دروست دەکەن؛ بۆ نموونە بە ڕێکەوت هاوڕێیەکیان دەناسن و دەبینن کە ئەو بزنسێکی هەیە کە بەتەواوی ئەو کارە دەکات کە ئێمە دەیکەین، ئەوانیش هاوڕێکەیان لە ئێمە پێباشترە.

9% بە هۆکاری کێبڕکێ وازمان لێدەهێنن؛ واتە لەبەر ئەوەی نرخی ڕکابەرەکە گونجاوترە یان شتی هاوشێوە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان بۆ لای ڕکابەرەکەمان ڕابکێشرێن.

14%ی دیکەش لە بزنسەکەمان ناکڕن چونکە لە بەرهەمەکان ڕازی نین.

68%ی ماوەتەوە و گرنگترین هۆکاری کڕینی کڕیاران لە بزنسێک، مامەڵەیەکی نەشیاوە لەلایەن خاوەنکار و کارمەندەکانەوە.

 

هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی کڕیاران

زۆرینەی ئەو کڕیارانەی کە بەجێماندەهێڵن بەهۆی بەرزیی نرخ و کەمیی کواڵتی کاڵا و هتد ئەو کارە ناکەن؛ بەڵکو هۆکاری سەرەکی مامەڵەیەکی نەشیاو و ناپڕۆفیشناڵانەیە لەلای ئێمەوە. بۆ نموونە فرۆشیارەکە هەوڵی بەرگری لە خۆی دەدات و گرنگی بە هەستی کڕیار نادات.

 

کەواتە یەکێک لەو کارانەی کە دەتوانین بیکەین بۆ ئەوەی کڕیارەکان جارێکی تر لە ئێمە بکڕنەوە و نەچنە لای کەسانی تر، بریتییە لە ڕاهێنانی خۆمان و دواتریش کارمەنەکانمان کە مامەڵەیەکی دروست و سیستەماتیکی لەگەڵ هەموو کڕیارەکاندا بکەن. کۆمپانیا و براندە سەرکەوتووەکانی جیهان ئەم ڕێنمایی شێوازی قسەکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار بە نووسراو دەدەن بە هەموو کارمەندەکانیان.

 

ئەگەر کڕیار ناڕەزایەتی دەربڕی، ئێمە هەوڵی بەرگری لە خۆمان نادەین یان هەرگیز لەگەڵ کڕیاردا موناقەشە ناکەین. بێگومان کاتێک کڕیار قسەی زۆر نەگونجاو بکات و زۆر خۆی توڕە بکات، لەم حاڵەتەدا دەبێت ستراتیژی و پلانمان هەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا.

 

کەوایە تێگەیشتین بەشێکی زۆری هۆکاری لەدەستدانی کڕیار خۆمانین. بۆیە دەتوانین لەمڕۆوە کار لەسەر ڕێنماییدان بەو کارمەندانەمان بکەین کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کڕیار دەکەن.

 

داواکردنی کتێبەکانمان

 

ئامادەکردن: ستافی کارسازی شادمان

تاچەند بەسوودبوو؟

لە 1 تا 5

نمرەی ناوەند 3.9 / 5. ژمارەی هەڵسەنگاندن 9

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *