بۆچی هەندێک فرۆشیار ناتوانن کاڵاکانیان بفرۆشن، سەرەڕای کوالێتی بارهەمەکانیان؟

فرۆشتن تەنها پەیوەست نییە بە کوالێتی کاڵا. زۆر جار فرۆشیاران سەریان دەسوڕمێت کە بۆچی کاڵاکانیان کە کوالێتییان باشە نافرۆشرێن، لە کاتێکدا کاڵای کوالێتی کەمتر لە بازاڕدا زۆر باشتر دەفرۆشرێن.

ئەم کێشەیە ٨ هۆکاری جیاوازی هەیە کە پێویستە فرۆشیاران تێیان بگەن:

١. نەزانینی کڕیاران بە بوونی کاڵاکە: یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە کە کڕیاران نازانن کاڵاکەت هەیە. دەکرێت کاڵاکەت باشترین کاڵا بێت لە بازاڕدا، بەڵام ئەگەر کەس نەیزانێت، کەس نایکڕێت. زۆر فرۆشیار چاوەڕوان دەکەن کە کاڵاکە خۆی بفرۆشرێت بەبێ ئەوەی هەوڵی ڕێکلامکردن و ناساندنی بدەن.

٢. نرخدانانی هەڵە: هەندێک جار فرۆشیاران نرخی زۆر بەرز دادەنێن بۆ کاڵای کوالێتی باش، بەڵام نرخەکە زۆر زیاترە لە توانای ئەو کەسانەی کە فرۆشیارەکە دەیەوێت پێیان بفرۆشێت. یان بەپێچەوانەوە، نرخێکی زۆر نزم دادەنێن کە وا دەکات کڕیاران گومانیان لە کوالێتی کاڵاکە هەبێت. نرخدانان هونەرێکە کە پێویستە بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت.

٣. شوێنی نەگونجاو بۆ فرۆشتن: دەکرێت شوێنێک کە تێیدا کاڵاکە دەفرۆشیت گونجاو نەبێت بۆ جۆری کاڵاکە یان بۆ ئەو کڕیارانەی دەتانەوێت دەستت پێیان بگات. بۆ نموونە، فرۆشتنی کاڵای لۆکس لە شوێنێکی هەژاردا، یان فرۆشتنی کاڵای ساکار لە شوێنێکی تایبەتدا.

٤. کەمی لێهاتوویی لە فرۆشتندا: زۆر فرۆشیار باوەڕیان وایە کە کاڵای باش بە خۆی دەفرۆشرێت، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە لێهاتوویی لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار، گوێگرتن لە پێداویستییەکانیان، و ڕازیکردنیان زۆر گرنگە. هەندێک فرۆشیار ئەم لێهاتووییانەیان نییە.

٥. نەبوونی ناوبانگ: لە سەردەمی ئێستادا، کڕیاران پێش کڕین، بەدوای بۆچوون و هەڵسەنگاندنی کەسانی تردا دەگەڕێن. ئەگەر فرۆشیارێک ناوبانگی باشی نەبێت یان کڕیارانی پێشوو ڕازی بەبن لێی، ئەوا کڕینی نوێ سەخت دەبێت تەنانەت ئەگەر کاڵاکە کوالێتی باش بێت.

٦. کەمی مارکێتینگ و ڕێکلامکردن: لە جیهانی ئەمڕۆدا کە ڕکابەری زۆرە، پێویستە بە شێوەیەکی کاریگەر مارکێتینگ بکرێت. ئەم کارە بریتییە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دروستکردنی ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێش، و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران بە شێوەیەکی گونجاو.

٧. نەگونجانی کاڵا لەگەڵ پێداویستی بازاڕ: هەندێک جار کاڵاکە هەرچەند کوالێتی باش بێت، بەڵام پێداویستی بازاڕی بۆ نییە لەو کاتەدا، یان لە شوێنێک دەفرۆشرێت کە خەڵکەکەی پێویستیان پێ نییە. گرنگە لێکۆڵینەوەی بازاڕ بکرێت پێش دەستپێکردنی فرۆشتت.

 ٨. خزمەتگوزاری کڕیار: کڕیاران تەنها کاڵا ناکڕن، بەڵکو ئەزموونی کڕین دەکڕن. ئەگەر خزمەتگوزاری کڕیارت لاواز بێت، کڕیارەکە نەتوانێت کاڵاکەت بۆ بگەرێنێتەوە لە کاتی هەبوونی کێشەیەکدا، یان درەنگ وەڵامی پرسیارەکانی کڕیار دەدەیتەوە، ئەوا کڕیاران بەدوای فرۆشیاری تردا دەگەڕێن.

چارەسەرەکان:

 بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، فرۆشیاران پێویستە: پەیڕەوی ئەم ٤ خاڵە بکەیت:

١. ستراتیژی مارکێتێنگی بەهێز دابڕێژن کە بریتی بێت لە بەکارهێنانی هەموو کەناڵە بەردەستەکان.

٢. لێکۆڵینەوەی بازاڕ بکەن بۆ زانینی پێداویستی و ویستی کڕیاران خۆیان فێر بکەن لە بواری لێهاتووییەکانی فرۆشتن و پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار.

٣.  ناوبانگ دروست بکەن لە ڕێگەی خزمەتگوزاری باش و کوالێتی بەردەوام.

٤. بە شێوەیەک نرخ دابنێ کە لەگەڵ بازاڕ و کڕیارانیان بگونجێت.

 لە کۆتاییدا:

کوالێتی باش تەنها یەک بەشە لە گەشەکردنی بزنس و زیادکردنی فرۆش. بۆ سەرکەوتن، پێویستە تەواوی رێگاکان کە پەیوەستن بە مارکێتینگ، پەیوەندیکردنی کڕیار، و بازاڕناسی لە بەرچاو بگیرێن.

کۆمێنتێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *